ئوردن کێڵگەیەکی گازی سروشتی لە نزیک سنووری عێراق دەدۆزێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئوردن کێڵگەیەکی گازی سروشتی لە نزیک سنووری عێراق دەدۆزێتەوە

حکوومەتی شانشینی هاشمیی ئوردن دۆزینەوەی کێڵگەیەکی گازی سروشتی لە نزیک سنووری عێراق، راگەیاند.

خاتوو هالە زواتی، وەزیری وزەی ئوردنی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کۆمپانیای نیشتمانیی پترۆلی ئوردنی، کە حکوومەت پشکی سەرەکی تێدا هەیە، بڕێکی زۆر گازی سروشتی لە کێڵگەی ریشە لە نزیک سنووری عێراق، دۆزیوەتەوە.

هالە زواتی هەروەها رایگەیاندووە، بڕی بەرهەمهێنراوی رۆژانەی گازی سروشتی لەو کێڵگەیە، لە کۆتایی ئەمساڵ (2020)، دەزانرێت.

ئوردن وڵاتێکی شانشینیی عەرەبییە. لە رۆژهەڵاتەوە بە درێژایی 181 کیلۆمەتر هاوسنوورە لەگەڵ عێراق. ئەو وڵاتە، تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی سروشتی بە ئاوی شیرینیشەوە نییە.