ئاراس فاتیح به‌شی دووه‌می كلیپی خه‌په ‌گیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئاراس فاتیح به‌شی دووه‌می كلیپی خه‌په ‌گیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئاراس فاتیح ڕەسوول (ئیرۆس کوردی)، هونه‌رمه‌ندی كورد، به‌م زوانه‌ به‌شی دووه‌می ڤیدیۆ كلیپی (خه‌په‌ گیان) به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بڵاوى ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاراس فاتیح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كوڕه‌ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ڤیدیۆ كلیپی خه‌په‌ گیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی: "به‌م زوانه‌ خه‌په‌گیان دوو، ئه‌و وێنه‌یه‌ ده‌بێته‌ سه‌ره‌تای سوپرایزێك".

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ مانگی ڕابردوو ڤیدیۆ كلیپێكی به‌ ناوی (ده‌ڕژێ) بڵاو كرده‌وه‌، كلیپه‌كه‌شى‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌رێكی زۆری له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بوو.

ئاراس فاتیح ڕەسوول بە یەکێک لە هونەرمەندە نوێگەرەکانی کورد ناسراوە و لە رابردوودا ئەو بەرهەمە هونەرییانەی کە بڵاویکردووەتەوە دەنگدانەوەی زۆری لە نێو خەڵکدا بەدوای خۆیدا هێناوە (خەپە گیان) یەکێکە لە بەناوبانگترین بەرهەمە هونەرییەکانی ئاراس کە بەو هۆیەوە زۆرجار بە (ئاراسی خەپە گیان) ناوی دەهێنرێ.