پەرلەمانتارێک: عێراق دەیەوێت کورتێھێنانی بودجە کەم بکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: عێراق دەیەوێت کورتێھێنانی بودجە کەم بکاتەوە

"ویستێک ھەیە نرخی ١٠٠ دۆلار بگەیەندرێتە ١٣٠ ھەزار دینار"

پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت زۆرینەی کارەکانی ئامادەکردن و پەسندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو بووە و ھۆکاری درەنگکەوتنی ناردنیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەوڵێک هەیە بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجە.

ڤیان سەبڕی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و ٧٠% ی کارەکانی تەواو بووە".

گوتیشی: "بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئامادەکارییەکان درەنگ کەوتوون و دەویسترێت بەو ھۆیەوە بڕی کورتھێنانی بودجەی ٢٠٢١ی عێراق کەم بکرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکراشی کرد "بەھۆی ئەوەی عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت و مووچە بە دینار دابەش دەکات، ویستێک ھەیە نرخی ١٠٠ دۆلار بگەیەندرێتە ١٣٠ ھەزار دینار، کە ئەوەش ڕێگەیەکی دی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجەی ساڵی داھاتوو کە سوودی زۆری بۆ مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەبێت بەتایبەت کە ھەردوولا لە ڕێککەوتن نزیک بوونەتەوە".