هەندێک جار کە داوەتی بۆ میوانی، یاخود بۆ بۆنەکان و بە هەر هۆکارێک چاوت سوور هەڵگەڕاوە، بۆ شاردنەوەی سووریی چاوت دەتوانی سوود لە مکیاجێک وەربگری، کە سووربوونی چاوت زەق پیشان نەدات.
شارەزایان و پسپۆرانی بواری مکیاج لە بەشی جوان ببە بۆ ماڵپەڕی (بەیتووتە)دا ئاشکرای دەکەن: ئەگەر چاوەکانت پەڵەی سووریان تێدایە، پێویستە بۆ سەرەوەی پێڵووەکانت سوود لە ڕەنگی شین وەربگری، پاشان بە مەسکارەی ڕەش خەتی چاوت دیاری بکە و بیکێشە، تێکەڵکردنی رەنگی شین لەگەڵ کێشانی خەتی چاو کاریگەریی ئەوتۆی لەسەر بزربوون و شاردنەوەی سووریی ناو چاوەکانت هەیە.