ئەڵمانیا دەست بە ناردنەوەی پەنابەرانی سووری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەڵمانیا دەست بە ناردنەوەی پەنابەرانی سووری دەکات

حکوومەتی ئەڵمانیا دەست بە ناردنەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان، دەکات.

هانس یورگ ئەنگلیکە، بەرپرسێک لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، یاسای قەدەغەکردنی ناردنەوەی پەنابەرانی سووریا لە کۆتایی ئەمساڵ، ماوەکەی کۆتایی دێت و چیتر کاری پێناکرێت.

هانس یورگ ئەنگلیکە هەروەها رایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵی 2021ـەوە، هەر پەنابەرێکی سووری (بە رۆژئاوای کوردستانیشەوە) ببێتە مایەی هەڕەشەی ئەمنی لە ئەڵمانیا یان تاوانی گەورە بکات، دەنێردرێتەوە وڵاتەکەی.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئامژەی بەوەش کردووە، کە ئێستا 90 پەنابەری سووریا گومانیان لێدەکرێت توندڕەو بن و پەیوەندییان بە گرووپە توندڕەوەکانەوە هەبێت.