دەزگایەکی پسپۆڕیی خزمەتگوزارییە داراییەکان قازانجی کۆمپانیای فایزەر لە بەرهەمهێنانی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، ئاشکرا دەکات.
دەزگای مۆرگان ستانلی بۆ خزمەتگوزارییە داراییەکان رایگەیاندووە، کۆمپانیای فایزەر لەم ماوەیەی لەمساڵ (2020) ماوە، بڕی 975 ملیۆن دۆلاری قازانج کردووە.
هەروەک دەزگاکە رایگەیاندووە، پێشبینیی دەکەن فایزەر لە ساڵی 2021 بڕی 19 ملیار دۆلار لە دروستکردن و فرۆشتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، قازقن بکات.
پسپۆڕانی ئەو دەزگا داراییە هەروەها پێشبینییان کردووە، کە لە ساڵەکانی 2022 و 2023، فایزەر نۆ ملیار و 300 ملیۆن دۆلار قازانج بکات.