لە هاوینەهەواری جوندیان چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری جێبەجێ دەکرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هاوینەهەواری جوندیان چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری جێبەجێ دەکرێن

چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاریی سەردەمیانە لە هاوینەهەواری جوندیان لە سنووری قەزای رواندز دروست دەكرێن و دەست بە فراوانكردنی شوێنەكە كراوە.

 بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز، ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە درێژەی كار و پڕۆژەكانمان و بایەخدانی زیاتر بە بواری گەشتوگوزاری لە سنوورەكەمان ئێستا لەڕێگەی وەبەرهێنەرێكی ناوچەكەوە و بە شێوەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە لە هاوینەهەواری جوندیان دەست كراوە بە فرەوانكردن و جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەكی گەشتیاری و بە تەواوكردنیان سیمایەكی جوانتر بە شوێنەكە دەبەخشێت و خواستی هاتنی گەشتیارانیش زیاتر دەبێت".

ئەوەشی ئاشكرا كرد: "ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ فراوانكردن و كاركردن لەم پڕۆژەیە، چونكە لەم وەرزەدا رێژەی گەشتیاران بە بەراورد بە وەرزەكانی دیكە ڕوو لە كەمبوونەوە دایە و دەتوانرێت ئاسانتر ئیش و كارەكانی پڕۆژەكە بەڕێوە بچێت".