مەغریب.. %21ـی ژنان بە مافی پیاوان دەزانن لێیان بدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەغریب.. %21ـی ژنان بە مافی پیاوان دەزانن لێیان بدەن

بەپێی توێژینەوەیەک، %21ـی ژنانی مەغریبی عەرەبی بە مافی پیاوانی دەزانن لێیان بدەن.

توێژینەوەکە لەلایەن دەزگای پلاندانانی مەغریب کراوە و تێیدا دەرکەوتووە، یەک لەسەر سێی ژنانی گوندەکان، ئەوانەی نەخوێندەوارن، پێیان وایە ئەگەر ژن بەبێ پرس لەماڵەوە چووە دەرەوە، پیاوەکە مافی خۆیەتی لێی بدات.

هەروەک لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە، بە گشتی لە مەغریب، یەک لەسەر پێنج (%21)ی ژنانی مەغریب پێیان وایە ژن نابێ بەبێ پرسی پیاوەکەی لەماڵ دەربچێت و ئەگەریش چووە دەرەوە، پیاوەکە مافی خۆیەتی لێی بدات.