رێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان ئاماژە بۆ ئەوەدەکات کە لە ماوەی کەرەنتینەی هاووڵاتیان بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە %24 زیادی كردووە بە شێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە %35بوو، بەڵام ئێستا لە%60 دایە.
ئهمڕۆ دووشهممه 7/12/2020، سۆزان عارف، سەرۆکی رێكخراوی تواناسازیی ئافرەتان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رای گەیاند: رێژەی ئەو ئافرەتانەی لەسەردەمی کەنتینەدا رووبەرووی توندوتیژی بوونەتەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادی كردووە، بە شێوەیەك بەر لە هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە %35 بووە بەڵام ئێستا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بووهتەوە رێژەی توندوتیژی بەرزبووهتەوە بۆ %59 و 7 پۆینت.
گوتیشی: رێژەی توندوتیژی لە نێو كەمپەكانیش لەو ماوەیەدا زیادی كردووە، بەشێوەیەك بەر لە هاتنی كۆرۆنا ئامارەكانی توندوتیژی %56 بووە، بەڵام ئێستا ئامارەكان بۆ لە %64 بهرز بوونهتهوه.
بەپێی ئەو ڕووپێوییەی کە لە هەریەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و بەغدا و دیالەو دهۆك ئەنجامدراوە ماوەی هەڵسەنگاندنەكە لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ تا كۆتایی مانگی 11 ئەمساڵی خایاندووە و تیدا زیاتر لە 500 ژن بەشدارییان تێدا كردووە و 25 گفتوگۆش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دراوە، لەبارەی توندوتیژی لەسەردەمی کەرهنتینەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە زۆرترین توندوتیژییەكان لەشێوەی دەروونی بووە كە رێژەكەی لە %67 و 90 پۆینت بووه، زۆرترین توندوتیژی لەلایەن پیاوەكانەوە بەرامبەر ئافرەتان كراوە كە لە %47 و 5 پۆینت بووە %13 و 4 پۆینتیش لەلایەن براكانەوە بەرامبەر خوشك و دایكیان ئەنجام دراوە، هەروەها %12ی توندوتیژییەكانیش لەلایەن باوكانەوە بەرامبەر كچەكانیان كراوە .