گەورە كۆمپانیای ئەپڵ ژمارەیەك ئەپڵیكەیشنی دەستنیشان كرد وەك باشترینەكانی ئەمساڵی 2020 كە باشترین خزمەتگوزارییان پێشكەشی بەكارهێنەران كردووە.
كۆمپانیای ئەپڵ پێیوایە ئەو ئەپانەی دیاری كردوون، ژیانی بەكارهێنەرانی بۆ جێبەجێكردنی كاری ڕۆژانەیان زۆر ئاسان كردووە، لە بەرانبەری ئەوەشدا ئەپڵ پاداشتێكی بۆ ئەو دیزاینەرانە ئامادە كردووە، كە ئەم ئەپانەیان دروست كردووە.
لیستی ئەپڵیكەیشنەكانیش ئەمانەن:
Wakeout بۆ ڕاهێنانی وەرزشی رۆژانە
Zoom بۆ پەیوەندییەكان
Fantastical بۆ رێكخستنی كاتی پەیوەندییەكان
دیزنی پلەس بۆ سەیركردنی فیلمەكان
endel تایبەت بە كاتژمێر
Shine بۆ ئاگالەخۆبوون
ShareTheMeal بۆ ئەنجامدانی كاری خێرخوازی