ماوەی دوو ڕۆژە لە نێو کەمپەکانی هەولێر پڕۆژەی دیواربەندیی هونەری لە پێناو مرۆڤایەتی بە بەشداریی ژنانی نێو کەمپەکان بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
شارا بابان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی دیواربەندیی هونەری لە پێناو مرۆڤایەتی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە لەنێو کەمپەکانی پایتەخت ئەنجام دەدرێت کە ژنانی نێو کەمپ بەشداری تێدا دەکەن و بە ڕەنگ پەیام دژی توندوتیژی دژی ژنان دەدەن، منیش وەک هونەرمەندێک پێم وایە کە هونەر دەتوانێت پەیامی زۆر گەورەی هەبێت دژ بەهەموو ئەو ناحەقیانەی دەکریت بەرامبەر هەردوو ڕەگەزی ژن و پیاو بەتایبەت ژنان".
گوتیشی: "ئەم پڕۆژەیەمان بە هاوکاری ڕێکخراوی (مسلە) و ڕێکخراوی (UNFPA) ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت".