بەریتانیا.. 50 ملیار پاوەندی دەوڵەت دیار نامێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەریتانیا.. 50 ملیار پاوەندی دەوڵەت دیار نامێنێت

لە بەریتانیا، 50 ملیار پاوەندی دەوڵەت دیار نامێنێت و داوای لێکۆڵینەوە لە بانکی ناوەندیی وڵاتەکە، دەکرێت.

ئەو 50 ملیار پاوەند ( زیاتر لە 67 ملیار دۆلار)ـە لەلایەن بانکی ناوەندیی بەریتانیاوە دەرچووە و چاپ کراوە، بەڵا ئێستا لەناو هیچ هەژمارێکی حکوومەتدا نییە.

لێژنەی ژمێریاریی گشتیی بەریتانیا رایگەیاندووە، پێویستە بانکی ناوەندیی بەریتانیا لێکۆڵینەوە بکات و شوێنی ئەو بڕە زۆرەی پاوەندی وڵاتەکەیان، ئاشکرا بکات.

بڕی دراوی خەملێندراوی ناو بازاڕەکانی بەریتانیا بە %20 - %40ـی کۆی ئەو دراوانە دیاری کراوە، کە لەو وڵاتە چاپ کراون و لێژنەی ژمێریاریی گشتیی بەریتانیاش رەخنەی لە چاپکردنی ئەو هەموو دراوە گرتووە.