ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بە ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیاندراوێکی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌كەدا كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا.
ئەوەش خراوەتە روو، کە ئه‌نجوومه‌نەکە پێی وایە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە و پێویستی بە گوتاری یەكگرتووە.
ئاماژە بەوەش دراوە، "لێرەدا پێویستە رایبگەیەنین كەوا تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی،بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس"، ئەمەش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سڕكردنی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتییه‌وه.