لە ئاکرێ هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بە 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئاکرێ هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بە 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو تۆمەتباریان کە بڕی بڕی 26 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەریان پێ بوو دەستگیرکرد.

بەپەی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی 3/12/2020، دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە چوار ڕیانی شێخان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار".

ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی ماددە 14 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.