لە عێراق 21 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە عێراق 21 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 2 هەزار و 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/12/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 2 هەزار و 39 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 550 کەسیش چاکبوونەتەوە، 21 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 558 هەزار و 767 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 487 هەزار و 863 کەس چاکبوونەتەوە و 12 هەزار و 361 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.