ئه‌مڕۆ پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كرد، كه دوێنێ هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و له چه‌ند كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دابوو و به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانیشیان شكاندبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/12/2020، رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردبووه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و له چه‌ند كارمه‌ندێكیان دابوو و هه‌ندێ كه‌لوپه‌لیان شكاندبوو، ئه‌مڕۆ به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كران.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به كوردستان 24ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه به پێی مادده‌ی 477ـی یاسای سزاكانی عێراقی ڕاگیراون، ئه‌و یاسایه تایبه‌ته به هه‌ڵكوتانه سه‌ر موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت.