له‌ هه‌رێمى كوردستان 248 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 248 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 248 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/12/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 248 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، نۆ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 177 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨١)
١. پشکنین: (٤٣٥٦ پشکنینی نوێ)
• (١٥٣٢) هەولێر
• (٦٥٧) سلێمانی
• (٢٠٤٧) دهۆك
• (٢٦) هەڵەبجە
• (٧٨) گەرمیان
• (١٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٤٨ تووشبووی نوێ)
• (٩٧) هەولێر
• (٦٩) سلێمانی
• (٦٥) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (١٣) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٧٧ چاکبوون)
• (١٠٧) هەولێر
• (٢٣) سلێمانی
• (٧) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)
• (٤) هەولێر
• (٢) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٢٨٦٧٥ (٢٩٢٩٦٢ هەولێر، ١٨٤١٧٥ سلێمانی، ٣٤٤٥٧٩ دهۆك، ٦٩٥٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٧٥٨٤ (٣٥١١٩ هەولێر، ٢٨٤٥٠ سلێمانی، ٣٠٩٦٤ دهۆك، ٣٠٥١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦١٢٠٣ (٢١٦١٨ هەولێر، ١٩٥٤٩ سلێمانی، ١٧٢٢٢ دهۆك، ٢٨١٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣١٨٦ (١٢٦٣٥ هەولێر، ٧٣٤٤ سلێمانی، ١٣١٠٩ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)
مردن ٣١٩٥ (٨٦٦ هەولێر، ١٥٥٧ سلێمانی، ٦٣٣ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠