دادگه‌ی عێراقی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ بازرگانێكی بیانی ده‌كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دادگه‌ی عێراقی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ بازرگانێكی بیانی ده‌كرد

 دادگه‌ی تاوانه‌كانی پارێزگای دیاله‌، ئه‌مڕۆ فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركرد، كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز بیانییه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3/12/2020، ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاشكرای كردووه‌، دادگه‌ی تاوانه‌كانی دیاله‌، ئه‌مڕۆ بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ تۆمه‌تبار (ع.ج.ا) ده‌ركردووه‌، كه‌ بازرگانیی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ كردووه‌ و هه‌وڵی داوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و ماددانه‌ بباته‌ ناو عێراقه‌وه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ ڕه‌گه‌زیش بیانییه‌، به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ و وڵاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره پێشتر له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی پۆلیسی به‌شی كاروباری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی پارێزگای دیاله‌وه‌‌ ‌ده‌ستگیر كراوه.