تەندروستیی عێراق: لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ ناردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا کۆ دەبینەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەندروستیی عێراق: لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر بۆ ناردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا کۆ دەبینەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، کە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی بۆ تاوتوێکردنی رێکارەکانی ناردنی پێکوتەی دژە پەتای کۆرۆنا بۆ عێراق، کۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-12-2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، مەرجی وڵاتەکەی بۆ کڕینی هەر پێکوتەیەکی دژەکۆرۆنا، پەسەندکردنی ئەو پێکوتەیەیە لەلایەن رێکخراوێکی جیهانی و رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە.

وەزارەتی تەندروستی هەروەها رایگەیاندووە، لە رۆژانی 22ـی تەممووز، 21ـی ئەیلوول، 1ـی تشرینی یەکەم، 8ـی تشرینی دووەم و 23 تشرینی دووەم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیای فایزەر، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنای بەرهەم هێناوە، بۆ کڕینی پێکوتەکە بۆ %20ـی دانیشتووانی عێراق، کۆ بوونەتەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای راگەیاندنی ناردنی پێکوتەکە بۆ بەریتانیا، داوایان لە کۆمپانیای فایزەر کردووە رۆژی هەینی 4-12-2020 کۆ ببنەوە و تاوتوێی رێکارەکانی ناردنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا بۆ عێراق بکەن.