کۆیە.. پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ خانمان کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ خانمان کرایەوە

گرووپی خەیاڵی خانمان بە بەشداریی 25 خانمی دەستڕەنگین پیشانگایەكی پیشەی دەستییان لە شاری کۆیە كردەوە.


سروە عوسمان، سەرۆکی گرووپی خەیاڵی خانمان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بە بەشداری 25 خانمی دەستڕەنگین گرووپی خەیاڵی خانمان پێشانگایەکی کاری دەستیان لە شاری کۆیە کردەوە و پێشانگەكه‌ كاری ده‌ستی و هه‌مه‌چه‌شن له‌خۆ ده‌گرێت له‌ بواره‌كانی ئێكسسواراتی ژنان و چنین و جوانكاریی ناوماڵ و مێخه‌ك و سووف و گوڵ و سیرامیک و كاری ڕیسایكلین و به‌رد و شووشه‌ و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی تر، تائێستاش چەندین پیشانگەی هاوشێوەمان كردووەتەوە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، تەنانەت لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیشدا بەشداریمان کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئامانجمان لە پێکهێنانی ئەم گرووپە کە ماوەی ساڵێکە دروستمان کردووە، دەرخستنی توانای خانمانە، هەروەها بە ئامانجی ئەوەیە کە لە ڕێگای ئەم پیشانگایانەوە خانمان بتوانن کارەکانیان نمایش بکەن و نیشانی خەڵکی دەرەوەی بدەن و ببێتە هۆی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان و لەو ڕێگەیەوە بتوانن سەرچاوەیەکی داهات بۆ خۆیان دابین بکەن".