وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێكردنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی راگەیاند و سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمی رای گەیاند كە سبەی پێنجشەممە ٣ی ١٢ی ٢٠٢٠، بە دابەشكردنی مووچەی پزیشك و كارمەندانی وەزارەتی تەندروستی، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.
هاوكات ئەوەش ئاشكرا كراوە كە دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگەكانی رابردوو ڕێژەی ٢١٪ی لێبڕدراوە.
هەر لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە كە "سهبارهت به پله تایبهتهكان، به ههمان رێژه و میكانزمی پێشوو مووچەیان پێ دەدرێت".
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: ”لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لەسەر هێڵ بووین لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و بەڵێنیان داوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە“.
سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ههروهها ڕاى گهیاند: "بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".