وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی ڕابردوو زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كرد کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ڕابردوو (تشرینی دووەم) گەیشتووەتە سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لەمبارەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە پشتبەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئاشكرای كردووە: "کۆی بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە 81 ملیۆن و 262 ھەزار و 376 بەرمیل کە داھاتەکەی سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 ھەزار دۆلار بووە".

بەپێی هەمان سەرچاوە لە مانگی ڕابردوودا عێراق ڕۆژانە دوو ملیۆن و 709 ھەزار بەرمیل نەوتی ھەناردە کردووە و یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە 41 دۆلار و 78 سەنت فرۆشراوە.