كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر ده‌درێت

نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، كه‌سوكارى نه‌خۆشێكى كۆچكردوو، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر پزیشكان و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/12/2020، نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای ئەوەی نەخۆشێکى ته‌مه‌ن 81 ساڵ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنرابوو و باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بەهۆی تووشبوونی بە په‌تای کۆرۆنا ئەمشەو کاتژمێر سێ بەداخەوە گیانی سپارد، لە ئەنجامدا کەسوکاری کۆچکردوو هێرشیان كرده‌ سەر پزیشکان و کارمەندان، هه‌روه‌ها زیانیان بە چەندین کەلوپەل و ئامێر و ئه‌مبوڵانس گه‌یاند، دوو كارمه‌ندى نه‌خۆشخانه‌شیان بریندار كرد".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "ئێمە هاووڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی دیكه‌ نەکراوە، هیوادارین هاووڵاتییان لە گەورەیی مەترسیی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن، هه‌روه‌ها خۆیان بپارێزن و ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن".