كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر: هێشتا پێویستمان بەخۆپارێزییە تا دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە ڕای گەیاند ئێستا ژمارەی تووشبوان بەرەو کەمی دەچێت کە هۆکارەکەش داخستنی قوتابخانە و پابەندیی هاووڵاتییانە بۆیە هێشتا پێویستمان بە خۆپارێزی هەیە تاکوو دۆخەکە بەتەواوی کۆنتڕۆل دەکرێت.

د. دلۆڤان محەمەد ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی١٢ی ٢٠٢٠ لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "هێشتا 80 تەختی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە حکوومییەکان پڕن لەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە، کە چل تەختەیان لە نەخۆشخانەی حکوومی و چل تەختی دیکەشیان لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانن".

لەبارەی ڕووداوەکەی هێرشکردنە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەی ڕزگاری، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕای گەیاند: "دوای ئەوەی نەخۆشێکی بەتەمەن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری دەخەوێنرێت و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ دابین دەکرێت، دواتر گیانی لە دەست داوە، بۆیە لەلایەن کەسە نزیکەکانی ئەو نەخۆشەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر کامەند و پزیشکانی تەندروستی، بۆیە ئێمەش ڕێکاری یاساییمان دەست پێ کردووە و سکاڵامان تۆمار کردووە".

 شه‌وی ڕابردوو چەندین كه‌س له‌ خزم و نزیكانی نه‌خۆشێكی به‌ته‌مه‌نی كۆچكردوو، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاریی هه‌ولێر و دوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بریندار كردووه‌، هه‌روه‌ها زیانیان به‌‌ كه‌لوپه‌له‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش گه‌یاندووه‌.