مەسرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕای گەیاند: "لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/12/2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی پرسی مووچە و پڕۆژەیاسای 2021ی عێراق كۆ بووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ كردووه‌: "لەم ڕۆژانەدا بەردەوام لەگەڵ مسته‌فا كازمى، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵ بووین، بەڵێنیان داوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێمى كوردستان لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە".

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ڕاى گه‌یاندووه‌: "بۆیە لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین".