ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی فەڕەنسا لە مردن ڕزگار کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی فەڕەنسا لە مردن ڕزگار کران

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێ کە (٦٤) کۆچبەر لە کەناراوەکانی فەڕەنسا لە مردن ڕزگار کراون.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پاسەوانانی سنوورەکانی فەرەنسا (٦٤) کۆچبەریان لە مردن ڕزگار کرد کە دەیانویست لە دەربەندی ئینگلیزییەوە بپەڕنەوە بۆ بریتانیا".

گوتیشی: "کۆچبەرەکان لە دوو بەلەمی جیاوازدا بوون و کۆچبەری کورد و عێراقی و منداڵ و ژنی دووگیان لە نێویاندا بوو".

ڕوونیشیکردەوە: "بەلەمی یەکەم (١٩) کۆچبەری تێدا بوو، بەلەمی دووەمیش (٤٥) کۆچبەری تێدابوو، پاش ئەوەی ژێرئاو کەوتوون و بارودۆخەکە ناجێگیر بووە تیمەکانی فریاکەوتنی فەرەنسا بەهانایانەوە چوونە، هەموو کۆچبەرەکان بەهۆی نزمی پلەی گەرمییەوە پلەی گەرمی لەشیان دابەزیوە، پاش ئەوەی ڕزگارکراون هەموویان ڕادەستی پاسەوانانی سنوورەکە کراونەتەوە بۆ لێکۆڵینەوە".