ڕۆژنامەنووسێك: پەرلەمانتارێكی گۆڕان كە ئەمڕۆ هاواری دەكرد ڤێلایەكی بە ٤٠٠ هەزار دۆلار كڕیوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕۆژنامەنووسێك: پەرلەمانتارێكی گۆڕان كە ئەمڕۆ هاواری دەكرد ڤێلایەكی بە ٤٠٠ هەزار دۆلار كڕیوە

 

ڕۆژنامەنووسێك ئاشكرای كرد كە یەكێك لەو ئەندامانەی فراكسیۆنی گۆڕان كە ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠ لەنێو پەرلەمانی كوردستان هاواری دەكرد، لە باشترین پڕۆژەی هەولێر ڤێلایەكی بە ٤٠٠ هەزار دۆلار كڕیوە.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ و لە میانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی و گۆڕان، هات و هاواریان لەنێو هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كە بەشێكی زۆر لە چاودێران بەم هۆیەوە ڕەخنەیان لێگرتن و بە هەوڵی كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان لە قەڵەم دا.

لە چوارچێوەی كاردانەوەكان بەرامبەر ئەم كارانەی ئەو پەرلەمانتارانە، مستەفا كەریم، ڕۆژنامەنووس لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ئاشكرای كرد، بەپێی هەندێك زانیاری كە لای خۆی پاراستوویەتی، ”ئەندام پەرلەمانێكی گۆڕان ڤێلایەكی بە ٤٠ دەفتەر (٤٠٠ هەزار دۆلار) لە باشترین پڕۆژەی هەولێر كڕیوە.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان كە تەنیا ڤێلاكەی بە ٤٠٠ هەزار دۆلار كڕیوە، ئەمڕۆ یەكێك بووە لەو پەرلەمانتارانەی لەنێو پەرلەماندا هاواری دەكرد و بانگەشەی چاكسازی دەكرد.