رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی: با به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و گۆڕان نمایش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ﻻیك نه‌كه‌ن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

رۆژنامه‌نووسێكی سلێمانی: با به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی و گۆڕان نمایش بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ﻻیك نه‌كه‌ن

"ئه‌و نمایشه‌ی ئێوه‌ هاوشێوه‌ی ته‌مسیلییه‌ بێئاسته‌كانه‌"

رۆژنامه‌نووسێكی شاری سلێمانی داوا له‌ به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ﻻیك نمایش نه‌كه‌ن و بوێر بن.

محه‌مه‌د نووری، رۆژنامه‌نووس له‌ شاری سلێمانی له‌ پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه‌: "ناشرینترین ئەكتەر بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی وگۆڕانن، ئایا دەتوانن بەم نمایشەی بەردەم كامێرای مۆبایلەكانتان بۆ كۆكردنەوەی لایك بەرەو چ كانییەكمان بەرن و لەو سەرەوە بمانخەڵتێنن بە قسەی قەبەتان؟".

جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ "گۆڕان و یەكێتی و پارتی لەناو حكوومەتدان، پاكێجی پەرلەمان و حكوومەت یەك پاكێجە، یان بوێر بە واز لە حزبەكەت بهێنە، یان نمایش بۆ لایك مەكەن، ئەم نواندنەی ئێوە، خەڵك دەیزانێت هاوشێوەی تەمسیلییە بێ ئاستەكانە".