كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق: ئەمریكا چەك بە داعش دەدات

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی عێراق هێزەكانی هاوپەیمانانی بە سەركردایەتیی ئەمریكا تۆمەتبار كرد بە یارمەتیدانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە ڕێگەی پێدانی چەكی پێشكەوتووەوە.

پەرلەمانتار محەمەد رەزا ئەندانی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەركردایەتیی ئەمریكا بە چەكی پێشكەوتوو یارمەتی چەكدارانی داعش دەدات.

گوتیشی چالاكیی ڕوونی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەكانی مەكحول، متەیبیجە و شوێنی تر هەن، لەم ناوچانەدا ئەو چەكانە بەكاردێنن كە ئەمریكا پێیداون، تا بە ئاسانی بتوانن هێرشە تیرۆریستییەكانیان ئەنجام بدەن.

پەرلەمانتارەكەی عێراق دەشڵێ لە ناوچەی پاڵاوتگەی سینیە لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە دوێنێ شەو داعش هێرشی تیرۆریستی تێدا ئەنجام دا، كەموكورتییەكی زۆر هەیە لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانی عێراقەوە و هیچ ڕێوشوێنێكی پاراستنی وەها لە ناوچەكە نەگیراوەتەبەر.