دانیشتنی ژماره 12ى ئاسایی په‌رله‌مانی کوردستان کە بڕیاربوو کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 2ی12ی2020 به‌ڕێوه‌بچێت، دواخرا.
لەمبارەیەوە منى نبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، بە به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانى راگه‌یاندووە: "ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نوسراوى ئاماده‌كردووه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت تاوه‌كو شاندی دانوستانكارى هه‌رێم و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارى حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌دانیشتنێكی تایبه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ببن، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ره‌وشی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال و پلان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به‌ڕه‌وشی دارایى".
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان، لەسەر دۆخی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.