كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كه‌ركووك... ئەفسەرێكی پۆلیس كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

 ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای حەویجەی سه‌ر به‌ پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكه‌ی حەویجە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020، لە گوندی سەحل له‌ سنووری حەویجە، ئەفسەرێكی فەوجی یەكی لیوای نۆی فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی، بە ناوی (خ، ع، ف) بە گولـلە كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا هۆكاری خۆكوشتنی ئەو ئەفسەرە نادیارە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووه‌.