لە ئێران 371 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئێران 371 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 371 کەسی دیکە بەو بۆنەوە گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی قوربانیانی کۆرۆنا گەیشتووەتە 48 ھەزار و 246 کەس.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 371کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 48 ھەزار و 246 کەسە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 321 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 962 ھەزار و 70 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 668 ھەزار و 151 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.