وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، ئه‌مڕۆ ڕای گه‌یاند، كه په‌كین به هۆی هه‌ڵوێست و ده‌ستوه‌ردانیان له كاروباری هۆنگ كۆنگ، سزا به‌سه‌ر چوار به‌رپرسی ئه‌مریكیدا ده‌سه‌پێنێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/11/2020، هوا چۆن ینگ، وته‌بێژ به ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، له كۆنگره‌یه‌كی مێدیاییدا، ئاشكرای كرد، كه به هۆی ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری هۆنگ كۆنگه‌وه، چین چوار به‌رپرسی ئه‌مریكی سزا ده‌دا.
ئاشكراشی كرد، كه ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا، ده‌ستوه‌ردانێكی ئاشكرایه له كاروباری هۆنگ كۆنگ و كاروباری ناوخۆی چین، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ریته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی نێوان وڵاتانه، "بۆیه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و زۆر به توندی به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌كه‌ین، وه‌ك وه‌ڵامیش بۆ ئه‌و ڕه‌فتاره هه‌ڵانه، چوار به‌رپرس و كه‌سایه‌تیی ئه‌مریكا سزا ده‌ده‌ین".
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له لیستی سزاكاندان، ڕێی چوونه چین و هۆنگ كۆنگ و ماكاویان لێ ده‌گیرێ.
بۆ بیرهێنانه‌وه، له كاتێكی پێشتردا، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی هۆنگ كۆنگ، ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر به‌رپرسانی چیندا سه‌پاندبوو.