به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی تەیراوە، توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.ع.ا) دەستگیر بکەن، كە بەپێی ماددە 413 لە یاسای سزادان، داوا کرابوو".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە".