له‌ حاجى ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ حاجى ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ حاجی ئۆمه‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌، كه‌ كه‌سێك ویستوویه‌تی بیهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30/11/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (م. ر. ع) ده‌ستگیر كرا، كه‌ ویستوویه‌تی له‌ خاڵی سنووریی حاجی ئۆمه‌ران، دوو كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری تلیاك، بهێنێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ناو ئاسنێك داینابوو، ئاسنه‌كه‌شی له‌نێو بارێك میوه‌ حه‌شاردابوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئێستا ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌ گوێره‌ی مادده‌ی 14ى له‌ یاسای نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.