سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕای گەیاند بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان، لەسەر دۆخی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمبارەوە لە پەرلەمان لە دەسپێکدا ڕای گەیاند: "بەهۆی داوای زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، بڕیارمان داوە چوارشەممه‌ی داھاتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی دۆخی دارایی و مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ساز بکرێت و تێیدا پەرلەمانتاران بە ئازادانە پرسیارەکانیان بخەنە ڕوو''.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی١١ی٢٠٢٠ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک دەستی پێک رد و له دانیشتنه‌كه‌شدا به‌هۆی بابه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، گرژی له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان دروست بوو كه تێیدا به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتییان، داوای ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد".