كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 14 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 304 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 304 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 14 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 539 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٧)
١. پشکنین: (٤٣٨٠ پشکنینی نوێ)
• (١٢٣٧) هەولێر
• (٣٤٦) سلێمانی
• (٢٦٥٢) دهۆك
• (٢٥) هەڵەبجە
• (٧٠) گەرمیان
• (٥٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٠٤ تووشبووی نوێ)
• (٩٨) هەولێر
• (٧٢) سلێمانی
• (١٠٥) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (١٨) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٣٩ چاکبوون)
• (١١٩) هەولێر
• (١٧) سلێمانی
• (٣٦٢) دهۆك
• (١٠) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٤ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨١٠٥٤٦ (٢٨٧٢٩٦ هەولێر، ١٨٠٨٧١ سلێمانی، ٣٣٥٥٤٦ دهۆك، ٦٨٣٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٦٢٠١ (٣٤٧٢٨ هەولێر، ٢٨٠٣٣ سلێمانی، ٣٠٤٢٥ دهۆك، ٣٠١٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٠١٦٥ (٢١١٦١ هەولێر، ١٩٣٣٤ سلێمانی، ١٦٨٨٤ دهۆك، ٢٧٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٩٠٤ (١٢٧١٦ هەولێر، ٧١٧٥ سلێمانی، ١٢٩١٩ دهۆك، ٩٤ هەڵەبجە)
مردن ٣١٣٢ (٨٥١ هەولێر، ١٥٢٤ سلێمانی، ٦٢٢ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠