په‌رله‌مانتارێكى پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له به‌غدا دژى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمی کوردستان ده‌وستنه‌وه ته‌نیا له‌پێناو ڕازیكردنى عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان و بەدەستهێنانی چەند ئیمتیازاتێك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى سووكایه‌تى به هێمای گه‌لى كوردیش بكه‌ن، دەشڵێ وێنەی غالب محەمەد لە مێژوودا نییە کە بەو شێوەیە دژایەتیی نیشتمانەکەی خۆی بکات.
د.مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان به (باس‌نیوز)ی ڕایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه غالب و هاوئاوازه‌كانی كه‌وتوونه‌ته بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌یر و ده‌یانه‌وێت خۆیان وه‌ك پاڵه‌وانی سۆشیال میدیا نیشان بده‌ن، سۆزی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆیان ڕابكێشن و وێنه‌ی خۆیان وه‌ك فریادڕه‌سێك نیشانی كۆمه‌ڵگه بده‌ن".
گوتیشی: "غالب و رێبوار و سه‌ركه‌وت و هاوشێوەكانیان ده‌یانه‌وێت به‌م هه‌نگاوانه خۆیان له‌لای عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان خۆشه‌ویست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له خوله‌كانی داهاتوودا ببنەوە بە پەرلەمانتار، چونكه زۆر باش ده‌زانن جارێكی دیکە خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ به ئەوان نادات، ئه‌مه جگە له‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن هیچ ئاماژه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری نییه".
مەیادە نەجاڕ راشیگەیاند: "ئەم جۆرە پەرلەمانتارانە هەریەكەی بە شێوەیەك هەوڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دەدات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له مێژوودا مرۆڤێك بگاته ئه‌و هه‌سته‌ی داوای له‌ناوبردنی نیشتمانەکەی بکات، چونكه به درێژایی مێژوو کەسایەتییە سیاسییه‌كان ئه‌گه‌ر نه‌یار و ئۆپۆزسیۆنیش بوو بن، بابه‌ته‌كه‌یان له ئاست بابەتە نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا راگرتووه، سووكایه‌تییه‌كان به وڵات و هێما نیشتیمانییه‌كان نه‌كردووه".
ڕوونیشیکردەوە "ئه‌و تاقمه پەرلەمانتارە هێنده گومڕا بوون، پارە و ئیمیتازات چاوی كوێر كردوون، ته‌نیا بۆ ڕازیكردنی عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كان كه‌وتوونه‌ته سووكایه‌تی بە هێما نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له كاتێكدا بیریان چووەته‌وه ئه‌وان نه‌وه‌ی ئه‌و نیشتمانەن و نوێنه‌ری ئه‌و هه‌رێمه‌ن".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە غالب محەمەد دەڵێت: ”پێش ئەوەی باسی رەمزە نیشتمانییەكانی خەڵكی كوردستان بكەیت، بزانە گەلی كوردستان ئەوەت لێ قەبووڵ ناكات و باشیش دەزانیت دەرئەنجامەكەتان لە نێو خەڵكی كوردستاندا شكستهێنانە، بۆیە هەوڵ دەدەن شۆڤێنییەكان لە خۆتان ڕازی بكەن“.