کەشناسی ئاگادارییەکی لەبارەی کەشوهەوای سبەی بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشناسی ئاگادارییەکی لەبارەی کەشوهەوای سبەی بڵاو کردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لەبارەی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرتووەتەوە بڵاوکردەوە.

ئەمشەو شەممە ٢٨ی١١ی٢٠٢٠، کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، کە كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ به‌فر و بارانه‌ی كه‌ هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ بۆ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت زیاتر پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاوویه‌ سنووریه‌كاندا وه‌ هه‌روه‌ها لێزمە باران و بروسكه‌ش به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیان، دەگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتە روو، کە له‌كاته‌كانی ئێوارەی سبەی‌ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه‌ لەسەر هەرێمی کوردستان کەم دەبێتەوە.