بارەگای بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دوایی (حەمید كلیچ ئەرسەلان) گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بەداخێكی زەرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری كوردی باكوور (حەمید كلیچ ئەرسەلان) گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوورمان پێ گەییشت كە بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو حەمید كلیچ ئەرسەلان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان – باكوور دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیه راجعون
بارەگای بارزانی
28ـی تشرینی دووەمی 2020