كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یاریزانێکی تۆپی پێی عێراق لەناو یاریگادا گیانی لەدەست دا

ئەمڕۆ هەینی لە خولی پلە یەکی تۆپی پێی عێراق، یاریزانێک لەناو یاریگادا گیانی لەدەست دا.

سەجاد عەلی وەحید یاریزانی یانەی سەلیخ لە کاتی یاریکردن لە بەرامبەر تیپی بەسمایەدا، کتوپڕ بە جەڵتەی دڵ لەناو یاریگادا گیانی لەدەست دا.

سەجاد برای یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی حوسێن عەلی وەحیدە.

لای خۆیەوە دەستەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق خولەكێك وەستان و سێ رۆژ ماتەمینییان بۆ گیانلدەستدانی ئەو یاریزانە راگەیاند.