ئەمڕۆ هەینی ڕۆژنامەنووسێكی كورد لەبارەی پرۆژەكەی پەرلەمانتار ڕێبوار كەریم و هاوكارەكانی لە پەرلەمانتاری عێراق لە گواستنەوەی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان بۆ عێراق ڕوونكردنەوەی داوە و ئاماژەی بەوە كردووە ئەگەر پرۆژەكە جێبەجێ بكرێ، ئەوا پارەی ٤٧٢ هەزار مووچەخۆر دەبڕێت.
سەربەست جیهاد ڕۆژنامەنووسی كورد لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی "ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى ڕێبوار سه‌ربگرێ لە گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا، به قسه‌ى دكتۆر ڕێبوار بێ قۆناغى باشى بڕیوه و بۆى هه‌یه له كریسمسدا ئاهه‌نگى بۆ بگێڕن، چونكه به‌ڕێز ڕێبوار و هاودهستهكانى به‌شێوه‌یه‌كى وا وێناى ده‌كه‌ن، خۆشنوودى و خۆشگوزه‌رانى له ئاسۆوه سهرهتاتكهمان لێ ده‌كا، ده‌هێنێ پێى شاگه‌شكه بین".
جیهاد نووسیویەتی "به قسه و لێدوانى به‌ڕێز ڕێبوار بێ، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان (٦٨٢) هه‌زار و خوردهیهكه، به‌ڵام ژماره ڕاستهقینهكهى فه‌رمانبه‌رانى فیعلى به پێى داتاى بایۆمه‌ترى نزیكى (٧٥٢) هه‌زاره، به‌ڕێز ڕێبوار جیاوازییه‌كه ده‌زانێ، به‌ڵام زیاده‌كه به لاى ئه‌وه‌وه بندیوارن، له دوا دیدارى له‌گه‌ڵ ڤوا ئه‌مریكاى كوردى، به تیل نیشان ئه‌و مه‌به‌سته‌ى گه‌یاندووه. بۆیه ئه‌گه‌ر خوا بكا پڕۆژه‌كه‌ى سه‌ر بگرێ وا نزیكه‌ى (٧٠) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر مووچه‌كانیان ده‌بڕێ، بێ ئه‌وه‌ى به‌ڕێز ڕێبوار بزانێ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه كێن و چین".
ڕۆژنامەنووسەكە هەروەها دەڵێ "ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى د. ڕێبوار سه‌ربگرێ، مووچه‌ى نزیكه‌ى (٢٤٣) هه‌زار خانه‌نشین ده‌بڕدرێ، نیوه‌ى ئه‌و ژماره‌یه خانه‌نشینى سلكى مه‌ده‌نیین، به‌شێكیان هى پێش ڕاپه‌ڕینن، مووچه‌یان ته‌نیا (٢٤٠) هه‌زار دیناره. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى به‌ڕێز ڕێبوار و دوو په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ى دیكه‌ى هاوڕێى سه‌ر بگرێ، نزیكى (٩٩) هه‌زار مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى ده‌بڕدرێ، (١٦٠) هه‌زار كه‌س له مووچه‌ى كه‌م ئه‌ندامى و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى بێ به‌ش ده‌بن. به‌م جۆره ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه‌ى كاك ڕێبوار و هاوڕێكانى سه‌ربگرێ، وا (٤٧٢) هه‌زار مووچه‌خۆر، له مووچه‌كانیان بێ به‌ش ده‌كرێن، كه ئه‌گه‌ر واى دانێن هه‌ر یه‌ك له‌وانه به‌رپرسیارى ژیاندنى پێنج كه‌سه، وا له سه‌رینى پڕۆژه‌كه‌ى كاك ڕێبواره‌وه، پتر له دوو ملیۆن مرۆڤ نان‌بڕاو ده‌بن".