پەرلەمانتارێكی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی رێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی رادەگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێكی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی رێکخستنەوەی یەکەی پاسەوانی رادەگەیەنێت

 

ئەمڕۆ هەینی ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دواین زانیاری لەبارەی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت بە پاسەوانەکان ئاشکرا كرد و ڕایگەیاند بە ھیچ جۆرێک مووچەی پاسەوانە زیادەکان نابڕدرێت.

شاخەوان ڕەئوف سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بەپێی دواین بەدوداچوونیان، کارەکانی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتی یەکەی پاسەوانی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ھەنگاوی باش و پێویست لەم ڕووەوە نراوە.

گوتیشی کارەکە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە کە بریتییە لە کۆکردنەوەی تەواوی پاسەوانەکانی پلە تایبەتەکان لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەک، ھاوکات ژمارەی پلە تایبەتەکان ڕێک دەخرێتەوە و ئەم ژمارە زۆرەی پێشوو ھەیانبوو، نامێنێ و بەپێی پێویست بۆیان دادەنرێ.

شاخەوان ڕەئوف باسی لەوەش کرد لەمیانی ڕێکخستنەوەی پاسەوانەکان، بە تایبەت ئەو پاسەوانانەی دوای دەرچوونی یاسای چاکسازی دانراون، لە شوێنی کارەکەیان لادەدرێن و دەگوازرێنەوە ئەو شوێنەی کە پێویستیان بە پاسەوان ھەیە، بەم پێیە مووچەی ھیچ پاسەوانێکی زیادە نابڕدرێ، بەڵکو شوێنی دیکەی دەوامکردنیان بۆ دیاری دەکرێت.