مامۆستایەك لە رواندز بە گوللەیەك كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مامۆستایەك لە رواندز بە گوللەیەك كوژرا

ئەمڕۆ هەینی مامۆستایەكی دانیشتووی سنووری قەزای رواندز، بەهۆی گوللەیەكەوە كوژرا و پۆلیسی سۆرانیش لەم رووەوە زانیاری دەخاتەروو.

شەماڵ دێواری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی ڕواندز ئاگادار كرایەوە، بە بوونی رووداوێكی كوژران لە قەزای رواندز، كە مامۆستایەك بوو بە ناوی حوسێن سەعید، لەدایكبووی 1986 و لە ژوورێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لە نزیك ماڵی خۆی لە ڕواندز تەرمەكەی دۆزراوەتەوە لەگەڵ چەكێكی جۆری كلاشینكۆف.

گوتیشی لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە، بەپێی لێكۆڵێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێ رووداوەكە خۆكوژی بووبێت، بەڵام پۆلیس دەستی بە لێكۆڵێنەوە كردووە.