كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ كەسانی نەناسراو گۆڕێکی تریان لە كۆیە ھەڵدایەوە

بۆ دووەم جار لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا لەلایەن ھەندێک کەسی نەناسراوەوە گۆڕی کۆچکردووان لە گۆڕستانەکانی سنووری قەزای کۆیە ھەڵدەدرێتەوە.

دێدەوان یەعقوب چالاکوانی مەدەنی سنووری شارۆچکەی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند لەلایەن کەسانی نادیارەوە ئەمڕۆ ھەینی لە گۆڕستانی نێوان گوندی کافرۆشیان و حەمەبازیان لە بناری چیای ھەیبەت سوڵتان گۆڕێک ھەڵدراوەتەوە.

گوتیشی لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا دووەم جارە ئەمە ڕوودەدات، پێشتر لە گۆرستانی دەروێش خدریش لە شاری کۆیە بە ھەمان شێوە لەلایەن کەسانی نادیارەوە، چەند گۆڕێکی دیکە ھەڵدرابووەوە، دوای دۆزینەوەی کەسەکان، وایان نیشان دا کە ویستوویانە حەوزێکی ئاو بۆ گۆڕستانەکە دروست بکەن.

دێدەوان یەعقوب باسی لەوەش کرد کە پێدەچێت ئەو کەسانە مەبەستیان گەڕان بێت بۆ پارچە شوێنەوار و داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە کرد کە بەدواداچوونی خێرا بکەن و ئەنجامدەران دەستگیر بکەن.