پەرلەمانتارێکی عێراق: تێپەڕاندنی بودجەی ٢٠٢١ پەیوەستە بە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی عێراق: تێپەڕاندنی بودجەی ٢٠٢١ پەیوەستە بە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند پڕۆژە یاساى بودجەی گشتیی عێراق رەهەندى سیاسى هەیە و تێپەڕاندنى بودجەى ٢٠٢١یش پەیوەستە بە سروشتى بودجەکە و بەندەکانى و جیاوازییە سیاسییەکان.

شێروان میرزا ئەندامى لێژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى راگەیاند سروشتى بودجە و بەندەکانى بە جۆرێکە کە ناكۆكیی سیاسی زۆری لەسەرە، پڕۆژە یاساى بودجەش لە عێراق هەموو کات گرێدراوى رووداو و ململانێ سیاسییەکانە، بۆیە تێپەڕاندنى بودجەى ساڵی داهاتووش، پەیوەندى بە سروشتى بودجەکە و بەندەکانى و جیاوازییە سیاسییەکانى نێوان کوتلە سیاسییەکانەوە هەیە، لەلایەکى دیکەشەوە پێکهاتەى بودجە و بڕى ئەو داهات و خەرجییەى کە تێىدایە لەگەڵ ئەو قەرزەى هەیە".

هەروەها گوتی "بەپێى یاساى بودجە پێویستە ساڵانە لە ١٥ى کانوونى دووەم پڕۆژە یاساى بودجە بگاتە پەرلەمان، بۆ ئەوەى پەرلەمانتاران و لایەنە سیاسییەکان کاتى پێویستیان لەبەر دەستدا بێت بۆ ئەوەى بتوانن گفتوگۆى لەسەر بکەن، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا حکوومەت نەیتوانیوە بودجەى ٢٠٢١ رەوانەى پەرلەمان بکات".

ئاماژەى بەوەش کرد "ساڵانە زۆترین مشتومڕ لەسەر پڕۆژە یاساى بودجە دروست دەبێ لە پەرلەماندا، بەڵام ئێستاش کات ماوە بۆ ئەوەى پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر بودجە بکات، چونکە بەپێى قسەى بەرپرسانى حکوومەتى فیدراڵی، بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو پڕۆژە یاساى بودجە بگاتە پەرلەمان".