لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە بە كۆمەڵەكەی چەكدارانی حەشد بۆ سەر چەند كچێك دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە بە كۆمەڵەكەی چەكدارانی حەشد بۆ سەر چەند كچێك دەكرێت

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەكی ئاسایشیی عێراق ئاشكرای كرد لێكۆڵینەوە لە دەستدرێژییە بە كۆمەڵەكەی چەكدارانی میلیشیای (ربع اللە) سەر بە حەشدی شەعبی و ئێران دەكرێت، كە كردبوویانە سەر كۆمەڵێك كچی بەغدا لە سەنتەرێكی شێلانی شارەكە.

بە پێی سەرچاوەكە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستی بە لێپرسینەوە كردووە لەو هێزە حكوومیانەی پاراستنی ئەو ناوچەیەی كەڕادەیان لە ئەستۆیە، كە دوێنێ شەو لەلایەن چەكدارانی میلیشیاكە هێرشی كرایە سەر و چەندین كچی كارمەندی سەنتەرەكان لەلایەن چەكدارەكانەوە بریندار كران و دەستدرێژیان كرایەسەر.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە میلیشیاکانی (ربع اللە)ی سەر بە ئێران لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا، هێرشیان کردە سەر سەنتەرێکی شێلان و و لە کارمەندانی کچ و کوڕی سەنتەرەکەیان داوە.

سەرچاوەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو میلیشیاکان داوای پارەیەکی زۆر لەو خاوەن شوێنانە دەکەن، لە بەرامبەر بە ئامانج نەگرتنیان و بە بیانووی پاراستنیان، کە لەگەڵ دامەزراوەکان رووبەڕووی گرفتی یاسایی بوونەتەوە و ئاشکراشی کرد میلیشیاکان ناوچەکانی بەغدایان لەنێو خۆیاندا دابەش کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتر تووشی بەیەکدادان نەبن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوە کردبوو "دەزگاکانی ئاسایش لە ترسی تۆڵەی میلیشیاکان، کە لەلایەن حزبە گەورەکان و بەرپرسانی پلە بەرزی عێراقەوە پاڵپشتیی دەکرێن، هەڵوێستی تەماشاکاریان وەرگرتووە، بۆیە پارێزگاری لەو شوێنانە ناکەن و هۆشداری بە میلیشا هێرشبەرەکان نادەن و هیچ دژکردەوەیەکیان نییە".