زانایەكی ئەتۆمی ئێران لە تاران كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانایەكی ئەتۆمی ئێران لە تاران كوژرا

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی زانایەكی ئەتۆمی لە نزیك تارانی پایتەختی ئێران كوژرا.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە موحسین فەخری زادە یەكێك لە ناسراوترین زاناكانی ئەتۆمی ئێران، لە ڕووداوێكی تەقەكردندا كوژرا.

میدیاكانی ئێران ئاماژەیان بەوە داوە كە فەخری زادە لە ناوچەی ئەبسەرد سەر بە دەماوەندی تاران لەلایەن بەكرێگیراوانی دەزگای مۆسادی ئیسرائیلییەوە تەقەی لێ كراوە.

بە پێی میدیاكانی ئێران، موحسین فەخری زادە یەكێك بووە لە بە هەژموونترین زاناكانی ئەتۆمی ئێران.