ئەمڕۆ هەینی بە ھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لە سنووری قەزای شەقڵاوە، گردێک بەسەر ڕێگەیەکی سەرەکیی سنوورەکەدا ڕووخا.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی ھەولێر ئەمڕۆ ھەینی بڵاوی کردەوە کە بەھۆی باران بارینێکی زۆرەوە، بەشێکی گردێک لە بەرد و خۆڵ لە رێگای جووتسایدی باسرمەی سنووری قەزای شەقڵاوە بەسەر ڕێگاکەدا ڕووخا.
دوای ڕووداوەکە تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە ئامێری پێویست گەیشتنە شوێنی داڕمانەکە و توانیان ڕێگاکە پاک بکەنەوە.
بەھۆی گۆڕانی کەشوھەوا و بارینی بەفرەوە، بەرپرسانی ھاتوچۆ و کەشوھەوا ھۆشداری دەدەنە شۆفێران کە لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت، ھاتوچۆ نەکەن تا ئاساییبوونەوەی بارودۆخی کەشوھەوا.