لە هەرێمی کوردستان ٤٠٣ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٤٠٣ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

بەپێی نوێترین ئامار و ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٤٠٣ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢٧٥دا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی١١ی٢٠٢٠ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٦ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە کە حەوت کەسیان لە هەولێر، ١٢ کەسیان لە سلێمانی، سێ کەسیان لە دهۆک و پارێزگای هەڵەبجەش دوو کەس و دوو کەسی دیکەشیان لە ئیدارەی گەرمیان بوون.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەموو هەرێمی کوردستان ٢٠٩ کەسی دیکە لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٢٧٥)

١. پشکنین: (٤٤٠٠ پشکنینی نوێ)

 (١٢٩٢) هەولێر

(٥٣٤) سلێمانی

(٢٤٣٦) دهۆك

(٢٥) هەڵەبجە

(٩٠) گەرمیان

(٢٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤٠٣ تووشبووی نوێ)

(١٠٥) هەولێر

(١٢٦) سلێمانی

(١٤٤) دهۆك

(٦) هەڵەبجە

(٢٠) گەرمیان

(٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢٠٩ چاکبوون)

(١٢٨) هەولێر

 (٢٧) سلێمانی

 (٢) دهۆك

(١١) هەڵەبجە

(٤١) گەرمیان

 (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٦ مردن)

(٧) هەولێر

(١٢) سلێمانی

(٣) دهۆك

(٢) هەڵەبجە

(٢) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٨٠٢٥٢٦ (٢٨٥٢٣٢ هەولێر، ١٧٩٨٧٧ سلێمانی، ٣٣٠٦٢٩ دهۆك، ٦٧٨٨ هەڵەبجە)

تووشبوون ٩٥٦٣٨ (٣٤٥٩١ هەولێر، ٢٧٨٦٦ سلێمانی، ٣٠١٨١ دهۆك، ٣٠٠٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٥٩٢٤١ (٢٠٩٤٠ هەولێر، ١٩٢٥٧ سلێمانی، ١٦٢٧٧ دهۆك، ٢٧٦٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٣٢٩٣ (١٢٨٠٧ هەولێر، ٧١٠٠ سلێمانی، ١٣٢٨٨ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)

مردن ٣١٠٤ (٨٤٤ هەولێر، ١٥٠٩ سلێمانی، ٦١٦ دهۆك، ١٣٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠